٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە ئوردون دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 16ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە شانشینی ئوردون کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو ئاڵوگۆڕ کرا. 

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی عێراق لە ئوردون خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار