٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لەدیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا و هەروەها جەختیش لەوە كرایەوە كە لە پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵدا هەنگاوی ئیجابی و باش نراون.

هەر لەو دیدارەدا بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای ئەوەی خواست كە بە زووترین كات لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار