پهیامی نێچیرڤان بارزانی له یادی مهولوودی پێغهمبهر (د.خ)

ھەولێر-KDP.info- لە یادی لەدایکبوونی حەزرەتی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلامدا “د.خ” گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھان بەگشتی دەکەم.
ھیوادارم ئەم یادە پیرۆزە، خێر و خۆشی و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ ھەمووان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت و ببێتە ھاندەری نوێبوونەوەی پابەندیی بە ڕێنمایی و پەیام و بەھا و فەرمایشتە باڵاکانییەوە.
لەم یادەدا، ھیواخوازین ئاشتی و سەقامگیری لە ھەموو شوێنێک بێتە کایەوە، ھەروەھا جەخت لە پێکەوەکارکردنی ھەمەلایەنە لەپێناو جێگیربوون و قووڵبوونەوەی زیاتری کولتووری پێکەوەیی و لێبوردەیی و گیانی ئاشتەوایی و چەمکە مرۆیییەکان لەناو پێکھاتە جیاوازەکانی کوردستان و عێراقدا دەکەینەوە.
دووبارە یادی مەولوودی پێغەمبەر "د.خ" لە ھەموو لایەک پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١١ی ڕەبیعولئەووەلی ١٤٤٦ی کۆچی




