سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلعەجرش دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلعەجرش دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عوبەید فەھد ئەلعەجرش شێخی عەشیرەتی ئەلسابتی شەمەری.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێز شێخ خالید عوبەید ئەلعەجرەش و شێخە بەڕێزەکانی بنەماڵەی ئەلعەجرەش
بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی شێخ عوبەید فھد ئەلعجەرش، شێخی عەشیرەتی ئەلسابتی شەمەری و برای شەھید عەبدوڵڵا ئەلعەجرش قائمقامی قەزای (بەعاج)مان پێگەیشت.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەلعەجرەش دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت.
إنا للە و ٳنا ٳلیە راجعون
مسعود بارزانی
٢٤ ئابی ٢٠٢٤




