٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

 

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەورەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.

 

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار