سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری کرد بۆ کۆچی دوایی پەرلەمانتار غاندی محەممەد کەسنەزانی برایەوە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (غاندی شێخ محەممەد کەریم)ـی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕوحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤




