٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەلی ڕاکان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەلی ڕاکان:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز شێخ عومەر عەلی ڕاکان

بەڕێزان شێخەکانی ڕاکان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی  شێخ (عەلی ڕاکان عەبدولعەزیز ئەلجەربا)ـم پێ گەیشت.

سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو شێخ عەلی ڕاکان و هەموو دۆست و ئاشنایانی و عەشیرەتی شەممەڕ دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

انا لله و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

20ی تەممووزی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار