٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات، لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسڕا و پارێزگاکانی تری عێراق کراوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسڕا کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و بار و گوزەرانی پارێزگاکانی باشووری عێراق و هەروەها دەرئەنجامەکانی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسڕا و پارێزگاکانی تری عێراق کرایەوە لەبواری پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار