سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد

بەغدا-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و سەرۆک بارزانی هۆکار و پاڵنەرەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق و بوونی نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
هەر لەو کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ڕایگەیاند وڵاتەکەی حەز بە سەقامگیریی عێراق و باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ دەکات.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر گۆڕانکاری و پەرەسەندنە هەرێمایەتییەکان و ئەو هەڕەشانەی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنە ئامانج.





