سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کوتلەی ئەلموبادەرە دەکات

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی حوزەیرانی ۲٠۲٤ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کوتلەی ئەلموبادەرە بە سەرۆکایەتیی بەڕێز زیاد ئەلجەنابی کرد.
لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنەکان کرایەوە.




