٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان کرا، و هێما خرایە سەر ئەو پێشڤەچوون و لێکتێگەیشتنە ئەرێنیانەی کە لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ هاتوونەتە ئاراوە لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

هەر لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ئەو ئاستەنگ و کێشە ئەمنی و سیاسیانە کرا کە لەو ناوچانەدا بۆ دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە دروست دەبن، و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە رێگەچارەی گونجاو  بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بدۆزرێنەوە.

پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار