٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

لە هەرێمی کوردستان…

سەرچاوە: KDP.info

عارف ڕوشدی

سەرەڕای ئالنگارییە دروستکراوەکان، بەهەماهەنگی (کەرتی گشتی و تایبەت) و هەوڵەکانی فرە چەشنکردنی سەرچاوەی داهات و گەشەکردنی بەرچاوی بوارەکانی (کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزار)، ڕەوڕەوەی پێشکەوتن لە هەموو ئاستەکانی ژیاندا لە برەودایە، پێموایە دوای چەند ساڵێکی دیکە دەکرێت ئاستی هاوبەشی نێوانیان بەرزتر ببێت، بەتایبەتی گەشەکردنی پروژەکانی وەبەرهێنانی (ناوخۆیی و بیانی) و ڕەخساندنی زۆربەی دەرفەتەکانی (هەلی کار) لەلایەن کەرتی تایبەتەوە، ئەمەش تەندروستترین سیاسەتە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە و دامودەزگا ئیدارییەکان، چونکە زەمینەی بەرپرسیارەتی هاوبەش فراوان دەبێت و ئەرک و مافەکان هاوتەریب و سەقامگیرتر دەبن، بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییە و بازدانی ژیرانە بەسەر لەمپەرەکاندا، چەند نمونەیەک دەهێنمەوە.

دروستکردنی (٢) قوتابخانە لە پارێزگای هەڵەبجە بە شێوازێکی سەردەمیانە لەلایەن سەرمایەدارانی ناوچەکە.

دروستکردنی خەڵوەتی بە ساڵاچووان لە هەولێر لە لایەن خاوەنی کۆمپانیای ( کار).

دروستکردنی نەخۆشخانەی(چرا)ی حکوومی تایبەت بە ئافرەتان لە سلێمانی، بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەرونییەکان .

تەواوبونی پردی (دەربەندی رانییە).

دەستپێکردنی دروستکردنی پردی (تووەقوت) لە پارێزگای هەڵەبجە.

نۆژەنکردنەوەی ڕێگای نێودەوڵەتی نێوان (دهۆک و مووسڵ).

دروستکردنی (٢) ئوڤەرپاس لەنێو شاری دهۆکدا، بەو هۆیەوە (لە شێخانەوە تا زاخۆ) ترافیکەکان لادروان .

لەم نزیکانە کومپانیای (فراموی ئەڵمانی) کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

دەست بە دامەزراندنی مۆزەخانەی سەردەمیانە دەکرێت لەسەر شێوازی (مۆزەخانەی لۆڤەر)ی پاریس، لە هەر سێ پارێگای (دهۆک، هەولێر و سلێمانی).

کردنەوەی پارکی (١٥٠) هەزار مەتری سەر ڕێگای (هەولێر – پیرمام)، دەستپێکردنی کار لە پارکی دووڕیانی ( هەولێر – مووسڵ).

ئەم هەوڵە بەرپرسیارانەی حکوومەتی هەرێم، بەتایبەتی هێژا سەرۆکی حکوومەت، بەمەبەستی فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لە بار و سەرفرازانەی ژیانە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای دۆزینەوەی هەلی کار و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و، بەشداریپێکردنی چالاکانەی کەرتی تایبەتە لە ڕابوونێکی ئابوری کۆمەڵایەتی لە هەرێمەکەماندا، بەڵام بۆ پتەوکردنی پەیوەندی هاوبەش و ڕەچاوکردنی یەکسانی کۆمەڵایەتی، هەنگاونانێکی پێویستی یاسایی هەیە، ئەویش پەلە بکرێت لە دەرچواندنی یاسای هاوتاکردنی کارمەندانی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لە مافی خانەنشینکردنیاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار