٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی یەکشەممە 12ی ئایاری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمایەتی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیریی وڵات.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دیالۆگ و هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوە بۆ چارەکردنی کێشەکان  و  پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار