٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی: لەیلا قاسم و هاوڕێكانی بۆ هەموومان وانە و سەرمەشقن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بۆ  ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌، لەیلا قاسم نموونەی باڵای ئافرەتی كوردە كە مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد. ئەو شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد بەڵام سەری بۆ جەللاد و دوژمن شۆڕ نەكرد.  لەیلا قاسم  و هاوڕێكانی بۆ هەموومان وانە و سەرمەشقن كە وەفاداری بۆ وڵات و بیروباوەڕ و مەرگی سەربەرزانە، زۆر پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی:

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

لەیلا قاسم نموونەی باڵای ئافرەتی كوردە كە مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد. ئەو شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد بەڵام سەری بۆ جەللاد و دوژمن شۆڕ نەكرد.  لەیلا قاسم  و هاوڕێكانی بۆ هەموومان وانە و سەرمەشقن كە وەفاداری بۆ وڵات و بیروباوەڕ و مەرگی سەربەرزانە، زۆر پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی.

لە پەنجایەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدكردنی لەیلا قاسم و نەریمان فوئاد مەستی و حەسەن حەمە ڕەشید و ئازاد سلێمان میران و جەواد هەمەوەندی سڵاو بۆ گیانی پاكیان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.

 

مسعود بارزانی

12ی ئایاری 2024

هەواڵی پەیوەندیدار