٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی  پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدرال ئاڵوگۆڕ کرا بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق.

لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی هێمای بە تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراق دا لە بەرانبەر گەلی کوردستان و بە پێویستی زانی حکومەتی فیدراڵ بە بایەخەوە دۆسیەی قوربانییەکانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق بکاتە ئەولەویەت و بە شێوەیەکی شایستە و دادپەروەرانە قەرەبووی هەموو کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی ئەو رژێمە بکاتەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کورتەیەکیان لە کارو پڕۆژە و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان  و هەماهەنگی لەگەل حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار