٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی کامەران خەفاف دەردەبڕێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، پرسەنامەیەکی بۆ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کامەران خەفاف بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوپیشەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی پێشمەرگە و ڕاگەیاندنکار (کامەران خەفاف)ـم بیست.

خوالێخۆشبوو کامەران خەفاف ڕاگەیاندنکارێکی کارامە و نموونەی دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوپیشەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

خودای گەورە ڕۆحی شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

انا لله و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

3ی ئایاری 2024

هەواڵی پەیوەندیدار