٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەڵاح ڕەفیق ڕەواندزی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو سەڵاح ڕەفیق و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، خوالێخۆشبوو كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی ماندوونەناس و تێكۆشەرێكی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول بوو. وەک سەربازێکی ون خزمەتێکی زۆری دۆزی ڕەوای گەلەكەی کردووە.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی، (سەڵاح ڕەفیق ڕەواندزی)ـم پێ گەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو سەڵاح ڕەفیق و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

خوالێخۆشبوو سەڵاح ڕەفیق كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی ماندوونەناس و تێكۆشەرێكی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول بوو كە وەک سەربازێکی ون خزمەتێکی زۆری دۆزی ڕەوای گەلەكەی کردووە.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

1ی ئایاری 2024

هەواڵی پەیوەندیدار