٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

بۆچی پارتی بەشداری هەڵبژاردنی بە مەرج ناکات؟

سەرچاوە: KDP.info

تالب سادق

لە کاتێکدا لە هەموو هەڵبژاردنێکدا پارتی دیموكراتی كوردستان یەکەم دەنگی بە دەستهێناوە، وەکو تاکە پارتی سیاسی کوردستان، کە بە تەمەنترن پارتە بەرگری لە ماف و ئازادی خەڵک دەکات بە گشتی، بە هەموو پێکهاتە و ئاینزاکان، بە هەموو بیر و بۆچوونەکان ئەمجارەش ڕایدەگەیەنێت کە دیموکراسی لە ژێر هەڕەشەی جددی دایە، بۆیە دەبێت هەمووان پێکەوە لە بەرامبەر تاکڕەوی ڕابوەستن.

ئەوەتا ماددەی ١٤٠ جێبەجێ ناکرێت کە ماددەیەکی دەستووریە، ئەوەتا مافی پێکهاتەکان داگیردەکرێت بە یەک بڕیار، ئەوەتا ڕێگری لە داخوازی عەرەبی سوونە دەکرێت لە ڕوومادی بۆ بوونیان بە هەرێم، جگە لەمانە قوتی خەڵکی کوردستان دەبڕدرێت، دەیانەوێت لە جیاتی ئێمە دەنگیش بدەن.

پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم پارت بووە داوای هەڵبژاردنی کردووە، ئێستاش هەر داوای هەڵبژاردن دەکات، بەڵام بە ئازادی نەوەک بە مەرج خەڵکی تر لە جێگای ئێمە دەنگ بدەن. بۆیە پێویستە لایەنە کوردستانیەکان و دیموکراسیەکان پشتیوانی لە ڕەئی پارتی بکەن بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن ماف و حەقی خۆیان بە دەست بێنن، چونکە کوردستان نمونەی دیموکراسی ناوچەکەیە بۆیە پارتیش وەکو هێزی پێکەوە ژیان داوای هەڵبژاردنی پاک و ئازاد دەکات، پارتی دەڵێ دەبێ کوردستان ئیمتیاز وەربگرێت.. ئەمە بیرکردنەوەی پارتییە.

هەواڵی پەیوەندیدار