٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

شاڕۆژەكەی مێژوو

سەرچاوە: KDP.info

لە قووڵایی خاكی كوردستان، لە بارزان كە چاوگی داد و سەرچاوەی شۆڕش و ڕاپەڕینەكانی كوردە دژ بە ستەمكار و داگیركەران، ئا لەو خاكە پیرۆزەدا، ڕۆژی 14ی ئاداری ساڵی 1903 مژدەی هاتنە دنیای مرۆڤێك ڕاگەیاندرا، قەدەر وا بوو ئەو مرۆڤە هەر لە گەنجییەوە سیماكانی سەركردایەتی و حیكمەت و دووربینی و دادوەری لە كەسایەتییەكەیدا بەرجەستە بێت. 

مستەفا بارزانی ئەو كەس بوو كە لەو ڕۆژەدا چاوی بۆ دنیا هەڵێنا و لە چارەنووسی نووسرا بوو، بە درێژایی تەمەن سەرقافڵەی تێكۆشانی نەتەوەیی و نیشتیمانی بێت. كەسایەتییەك هەموو ژیانی خۆی لە پێناو شكۆی نەتەوەكەیدا خەرج كرد، بەرانبەر بە هیچ ستەمكارێك نەچەمییەوە، بە ئەمانەت و خۆڕاگرییەكی دەگمەنەوە، لە هەلومەرجی زۆر دژوار و ئەستەمدا، ئەركی سەركردایەتی كردنی خەباتی نەتەوەكەی گرتە ئەستۆ.

بۆ ئێمە، ئەمڕۆ لە هەر ڕۆژێكی دی زیاتر بە شایستەی دەزانین كە بە سەربەرزییەوە یادی لە دایك بوونی مستەفا بارزانی زیندوو بكەینەوە، تەواوی دەسكەوتەكانی ئەمڕۆی گەلەكەمان بەرەنجامی ئەو ڕێبازە پیرۆزەی خەباتە كە مستەفا بارزانی بە تێكۆشانی خۆی بۆ نەتەوەكەی ڕەنگڕێژی كرد. دروود بۆ ئەو مرۆڤە مەزنەی هەموومانی فێرە پیرۆزیی خەبات و تێكۆشان لە پێناو وڵات و نەتەوەدا كرد.

 

فازڵ میرانى

بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی

هەواڵی پەیوەندیدار