٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئەو ڕۆژانه‌ بە قوربانیدانی ئافرەتان دروست بوو

سەرچاوە: KDP.info

ئەسرین عاسی شوانی

بەر لە هەموو شتێک ڕووداوی هەشتی مارس دەنگ هەڵبڕینی ئافرەتانی جیهان بوو بە ڕووی زوڵم و زۆری و ناعەدالەتی پیاو سالاری لە هەمبەر ژنان كە ساڵی 1857لە ڕۆژی 8ی مارس لە یەکێک لە کارگەکانی ڕستن و چنین لە نیویورک ئافرەتانی ئیشکەری ئەو کارگەیە بۆ زیادکردنی کرێی کار و کەمکردنەوەی کاتی کارکردن بۆ کەمتر لە 10 کاتژمێر ڕژانە سه‌ر شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی، بەڵام لەبەرامبەر ئەو خۆپیشاندانەی ئافرەتانی کارکەری کارگەکە لە کاردانەوەی دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و خاوەن کارگەکان ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەری ئافرەتان لەلایەن پۆلیس و بە بڕیاری دەسەڵاتداران دەسبەسەر کران و ژمارەیەکیش کوژران و بریندار کران تەنها هۆکارەکەی لەبەر ئەوە بوو ئافرەتانی ئیشکەر داوای مافی خۆیان دەکرد، بەڵام ئەم هەنگاوی ناڕەزایەتیە بووە ڕۆژێکی پرشنگدار لە بزوتنەوەی ئافرەتانی جیهان دا و ڕۆژ دوای ڕۆژ دەسکەوتی زیاتر دەستەبەر دەبوو تەنانەت تا دەسکەوتی سیاسیشی بە دوادا هات.

تا لە ساڵی 1910 لە شاری کۆبن هاگن لە وڵاتی دانیمارک لەسەر ئەم بابەتە کۆنفراسێکی گشتگیر بەسترا تا ڕۆژێکی تایبەت بە خانمانی جیهان دیاری بکرێت، تا ساڵی 1921 كە ڕۆژی 8مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژنان ناسرا و لەو ڕۆژەدا ئافرەتانی جیهان یادی دەکەنەوە و چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان دەکەن.

ڕۆژی جیهانی ژنان کە لە بنەڕەت دا تایبەتە بە ڕۆژی جیهانی ئافرەتانی ئیشکەر ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی 1957وەک ڕۆژێکی فه‌رمی تایبەت بە ئافرەتان جێگیر کرا لە زۆر وڵاتان لە ڕێکەوتی جیا جیا یادی دەکرایەوە، بەڵام دوای ئەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی 8ی مارسی ناساند ئیتر ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی خەباتی ئافرەتان ناسراو ساڵانە لە جیهان دا یادی دەکرێتەوە. چونکە وەک وتمان تا ناساندنی 8ی مارس وەک ڕۆژی ژنان لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە، ئافرەتان بە جیاو لە کاتی جیاواز یادیان دەکردەوە، بەڵام ناڕه‌زایی ئافره‌تانی ئیشکەری کارگەی ڕستن و چنینی شاری نیویۆرک بووە سەرەتایەک لە خەباتی ژنان لە هەموو جیهان و لە ساڵی 1913 ئافرەتانی ئەمەریکا لە 28/2دا یادی ئەو ڕۆژە میژووییەی خۆیان کردۆتەوە، ئافرەتانی ڕوسیا لە ساڵی 1913-1917 خۆپیشاندانیان ئەنجام داو داوای ئەوەیان کرد ژنانیش وەک و پیاوان مافیان لە هەڵبژاردنەکان دا هەبێت بەردەوام بوون تا بە دەستهێنانی مافی هەڵبژاردن و حکوومەتی ڕوسیایان ناچار کرد ئەو ڕۆژەیان بۆ بکاتە پشووی فه‌رمی. لە ساڵی 1908جارێکی تر به‌ هەزاران لە ژنانی کارگەی ڕستن و چنینی نیویۆرک شەقامەکانیان هەژاند، بەڵام ئەمجارە ئاماژەی دەستەکانیان نانی ڕەق و گوڵ بوو کە بە خۆپیشاندانی (نان و گوڵ) ناسرا سەرەتایەک بوو بۆ دامەزراندنی بزووتنەوەی ژنان لە نیویۆرک، ژنانی ئەڵمانیا و دانیمارک و سویسرا و نەمساش چالاکی جۆرا و جۆریان ئەنجام دەدا، بەڵام دوای ناساندنی 8ی مارس بە فەرمی ئێستا هەموو ئافرەتانی جیهان لەو ڕۆژەدا وەک ڕۆژی تایبەت بە خۆیان یادی دەکەنەوە بە ئافرەتانی کوردستانیشەوە، تائێستاش ئه‌و خه‌باته‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ بۆ ده‌سكه‌وتی زیاتری مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان.. 

هەواڵی پەیوەندیدار