سەرۆک بارزانی: پشتیوانیی خۆم بۆ مافەکانی ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکەمەوە

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی هەشتی مارس/ئاداری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هەشتی مارس پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت. لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی خۆم بۆ مافەکانی ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکەمەوە و ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان لە خەبات و ئازادیخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنم.




