"گەنجان پشتگیری ھەلوێستی سەرۆک بارزانی دەکەن"
__2024_03_07_h15m58s22__ER.jpg)
رۆژی ٢٨ی شوبا ت لە وەڵامی پرسیارێکی رادیۆ مۆنتی کارلۆدا لەبارەی گەنجان سەرۆک بارزانی گوتی" لە شەڕی دژ بە داعش، بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ ناڵاندمان، بەڵام دواتر نەوەیەکی نوێی بەھێزتر و خاوەن ئەزموونتر و بە ئیرادەتر دەرچوو. راستە ئێستا نەوەیەکی نوێ ھەیە، ناتوانین بڵێین کە کاریگەر نییە بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ئەو پێشکەوتنەی لە دونیا ڕووی دا، بەڵام ئێستا نەوەیەک ھەیە کە ئامادەیە بە چەک و ئامادەشە بە فکر و ئیرادە. بۆیە من بە راشکاوانە دەڵێم ناترسین و سەدان ھەزار گەنجمان ھەیە کە ڕەنگە ئەوە زۆر تێپەڕێنن کە نەوەی یەکەم و دووەمی کوردستان پێی گەیشتوون.
ھەلگورد تەھا، گەنجێکی شاری ھەولێرە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" پالپشتی وەڵامەکەی سەرۆک بارزانی دەکەم، چونکە وەک سەرۆک فەرمووی سەرەڕای پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و کاریگەری لەسەر چینی گەنج، بەڵام ھێشتا گەنجی زۆر ھەن لە وڵاتی ئێمەدا پەیوەستن بە خاک و نیشتیمانی خۆیانەوە، لە چەندین لاوە نەیارانی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان ھەوڵدەدەن لە پیلانەکانیان بۆ دژایەتی ھەرێمی کوردستان گەنج بکەنە ئامانج، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەیەکی وشیار بەرھەم ھاتووە و ئامادەنیە بچێتە ژێر باری نەیاران و ئەجێندای دەرەکی.
د. عادل خێرکی، مامۆستای زانکۆ پەیوەست بە وەڵامی سەرۆک بارزانی بۆ مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" سەرۆک بارزانی لە رێگەی ئەو دیمانەیەوە پەیامێکی ئاراستەی ھەندێ ھێز و وڵات کرد، کە نەوەی ئێستا زۆر بەھێزە و ئامادەی ھەموو بەرگریەکن لە ڕووی فیکرو ئیرادە و چەک پارێزگاری لە وڵاتی خۆیان بکەن، ھەرچەندە سەرۆک بارزانی نیگەرانە لەو لایەن و دەستانەی بوونەتە ھۆکاری مەترسی بۆسەر ھەرێمی کوردستان، لەلایەکی دیکەوە سەرۆک بارزانی گەشبینە بەوەی نەوەیەکی نوێ دروست بوە رازی نییە جارێکی دیکە عێراق زۆڵمیان لێبکات، ئەوەیش مانای ئەوەیە نەوەیەک ئامادەیە لە ھەر ئەگەرێکدا بەرگری لە خاکی خۆی بکات.
لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەیان پێشمەرگەی گەنج گیانی خۆیان کردە قوربانی خاکی پیرۆزی کوردستان و بە گوتەی پێشمەرەگی گەنج لە شەڕی داعش سەلماندی ھێشتا ئێمە خاوەن گەنجی دڵسۆز و ئازاین دلوڤان شەمسەدین بۆ مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی" بەدرێژایی ساڵانی شەڕی تیرۆرستانی داعش چەندین گەنج شەھیدبوون و زۆربەی ئەو پێشمەرگانەی لەبەرەکانی پێشەوە بەرگریان دەکرد لە چینی گەنجان بوون، خۆم یەکێک بووم لەو گەنجانە و لەگەڵ ھاوڕێ گەنجەکانم دەیان نەبەردیمان تۆمارکرد.
قائید میررۆ




