٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی: لەگەڵ سەرۆكی ئەرمینیا گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە سەرۆكی ئەرمینیا كرد و پەیامێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەیان بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/2/2024، سەرۆك بارزانی، پەیامێكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ لە بارەگای بارزانی پێشوازیم لە ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرۆكی ئەرمینیا كرد."

سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەش دا: "گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەرمینیا و هەرێمی کوردستان كرد."

هەواڵی پەیوەندیدار