سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سه‌ید موحسین تاوگۆزی دەکات

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌ید موحسین محه‌مه‌د تاوه‌گۆزی كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رۆك هۆزی تاوه‌گۆزی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان و سه‌رۆکی هۆزی تاوگۆزی كاك (سه‌ید موحسین محه‌مه‌د)ـمان پێگه‌یشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
له خودای گه‌وره داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو سه‌ید موحسین محه‌مه‌د به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سەبر و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
22ـی شوباتی 2024




