٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سەرۆکی ھەرێم گومانی ھەبوو بۆیە دڵنیایی نەدا

سەرچاوە: KDP.info

لیزا فەلەکەدین کاکەیی

لە کاتێکی پێویست سەردانیەک بۆ بەغداد، ئەجێندای سەردان و ساڵوەگەڕی شەھیدی میحراب (محمد باقر حکیم) بوو، گرنگتر لەھەموو ئامادەبوان پێشوازی لێکرا، جیاوازتر لە ھەموو وتە و وتارەکان کاک نێچیرڤان قسەی خۆی و دڵی گەلەکەی کرد، راشکاوانە لەسەر ئاریشەکان وەستاو ئەوەی پێوست بوو ڕووبەروو بە ھەموو ئامادەبوانی وت.

مووچەی ھاووڵاتیانی ھەرێم قسەی یەکەم و ھێرش و پێشێلکاریەکانی سەر ھەرێم جگە لە ئاگادارکردنەوە، ھۆشداری و زەنگێکی ڕوون بوو، ئاگاداری کردنەوە ڕێگا لە گرووپەکانی مقاوەمە بگرن و ھۆشداری پێدان ئەگەر ئاسایشی ھەرێم تێک بچێت ئاسایشی ھەموو عێراق ھەمان چارەنووسی دەبێت و زەنگی لێدا ترسەکان ئەگەر بۆ ئێمە بێت بۆ ئێوەش ھەمان چارەنووس دەبێت.

زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە یادێکەوە بۆ دەیان بابەتی ئابووری سیاسی، بێ ماندووبوون لە نوجەبا و غەز علی بۆ ھەموو ژوور و ئەقڵە سیاسیە جیاوازەکان، دوو کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوە لەگەڵ ھەموو حزبە عێراقیەکان، دیدار لەگەڵ سووننەکان و کێشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مووچەی مووچەخۆران، ئاسایشی ھەرێم، لەسەر کۆی بابەتە گرنگەکان سەرۆکی ھەرێم وەرەقەی خۆی و گەلەکەی بردە ناو دانیشتەکان و تا ڕادەیەک لەسەر مووچەی مووچەخۆران دڵنیایی دا، ھەنگاوەکان بەرەو چارەسەر دەچن تەنانەت کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران خاڵی مووچەی مووچەخۆرانی بۆ زیادکرا، سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێم لە بێ ھیواییەوە ھیوای گەڕاندەوە.

بەڵام لە وەڵامی ئەوەی ئیتر بێدەنگ دەکرێن درۆنەکان...؟

سەرۆکی ھەرێم گومانی ھەبوو ھەر بۆیە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی دڵنیایی نەدا، کەوابێت سەرۆکی ھەرێم بەناوی گەلی کوردەوە ئەوەی پێویست بوو بەھەموو ئەقڵە عێراقیەکانی وت، ئیتر ئەوەی رووبدات بەرپرسیار ئێمە نین.

هەواڵی پەیوەندیدار