سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە د.عەلی قەرەداغی دەکات

ههولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د.عەلی قەرەداغی کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/1/2024، سەرۆک بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداغی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، هەروەها سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتییەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.




