سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەرحەد خەلیفە یونس دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەرحەد خەلیفە یونس، كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و سه‌رۆك هۆزی رۆغزایی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستە کرد.
دەقی په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی سەرحەد خەلیفە یونس
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و سه‌رۆك هۆزی رۆغزایی كاك (سه‌رحه‌د خه‌لیفه یونس)ـم پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
له خودای گه‌وره داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك سه‌رحه‌د به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سەبر و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
25ـی کانوونی یەکەمی2023




