سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جهژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە کریستییانەکانی عێراق و جیهان دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیمان بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان هیواخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بکەنەوە.
مسعود بارزانی
24ی كانوونی یەكەمی 2023




