٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان كرد به‌بۆنه‌ی سەرکەوتنیان له‌ به‌ستنی کۆنگرەی نۆیەمی یه‌كێتییه‌كه‌یان.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: هیوادارم لە بەرگریکردن لە ماف و داوا ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەیان بە بیری بەرپرسیارێتی و نیشتیمانپەروەری و بەرزڕاگرتنی بەها باڵاکانی کوردستان، ببنە نموونە و سەرمەشق بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی تازەی سکرتاریەتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

هیوادارم لە بەرگریکردن لە ماف و داوا ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەیان بە بیری بەرپرسیارێتی و نیشتیمانپەروەری و بەرزڕاگرتنی بەها باڵاکانی کوردستان ئەرکەکانی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن و ببنە نموونە و سەرمەشق بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان و لەو ڕێگەیەشدا بە هەموو توانایەک پشتیوانتان دەبین.

هەر سەرکەوتوو و سەرفیراز بن

 

مسعود بارزانی

22ی کانوونی دووەمی 2023

 

هەواڵی پەیوەندیدار