٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عەلی تاهیرخان سمکۆ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عەلی تاهیرخان سمکۆ،  په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌، له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌: "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی تاهیرخانی سمکۆ)ـم پێگەیشت و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کاک ئاراس عەلی تاهیرخان و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی عەلی تاهیرخان سمکۆ دەکەم".

ده‌قی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەلی تاهیرخان سمکۆ:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی تاهیرخانی سمکۆ)ـم پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کاک ئاراس عەلی تاهیرخان و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی عەلی تاهیرخان سمکۆ و دۆست و ئاشنایانیان و کوردستانیانی دانیشتووی شاری ڤێستەرۆس و سوید و دەرەوەی وڵات دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو عەلی تاهیرخان سمکۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

 

مسعود بارزانی

22ی کانوونی یەکەمی 2023

هەواڵی پەیوەندیدار