٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی چوارشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێم کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێز یان برێم کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر لە دیدارەدا تیشک خرایە سەر دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، هەروەها جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار