سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گه‌وره ڕاوێژكارى به‌رگریى به‌ریتانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقا و شاندێكى سه‌ربازیى یاوه‌رى دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازى لە به‌ڕێز مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژكارى به‌رگریى به‌ریتانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقا و شاندێكى سه‌ربازیى یاوه‌رى كرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دوا پێشهاتە ئەمنیەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە وهەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی. شاندی میوان جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتی و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.




