لێدوانێك لە گوتەبێژی بارەگای بارزانی

هەولێر-KDP.info- دكتۆرە خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە كە ئەو پۆستە لە ئیستحقاقی پێكهاتەی سووننەیە.
دهقى لێدوانهكه:
لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیستحقاقی پێكهاتەی سووننەیە و هەر كاندیدێكیش كە بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت پێویستە كۆدەنگی یان ڕەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سووننەكانی ناو پارلەمانی عێراقی لەسەر بێت.
دكتۆرە خالیدە خەلیل
گوتەبێژی بارەگای بارزانی
21ی تشرینی دووەمی 2023




