سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا و شاندی یاوەری دەکات
__2023_09_13_h15m5s58__ER.jpg)
ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەلێکساندێر شۆلێنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد.
__2023_09_13_h15m2s33__ER.jpg)
لە دیدارەکەدا پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێگەکان بۆ فراوانترکردنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوێ کرا. لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی نەمسا جەختی لە بایەخپێدانی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان کردەوە.
__2023_09_13_h15m2s6__ER.jpg)
پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش سەرۆک بارزانی جەختی لە دیالۆگ وەک ڕێگەچارەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوسەنگی و شەراکەت و تەوافوق بە پشتبەستن بە دەستوور کردەوە.




