٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری و خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكارانی ئێرانی و جەختیشی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كردەوە.

بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و پێویستیی چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار