٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی جەلال زەنگابادی

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی توێژەر و ئەدیب و وەرگێڕی ناوداری کورد (جەلال زەنگابادی)ـیم پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی و هەموو ئەدەبدۆست و زانا و نووسەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

5ی ئەیلوولی 2023

هەواڵی پەیوەندیدار