كوردستان هه‌میشه سه‌رزه‌مینی پێكه‌وه‌ژیان بووه

سەلام عەبدوڵڵا
ئۆباما سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له 7/8/2014 له وتارێكی مێژوویدا، كاتێك داعش ملى به‌ره‌و هه‌رێم ده‌نا وتی: هه‌ولێر خه‌تی سووره بۆ ئێمه، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه پێویسته هه‌ولێر بپارێزرێ ئاشكرا كرد، ئه‌وه بوو كه (له هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه‌ژیانێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو و به‌هێز بنیات نراوه).
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه به كردار له‌مه‌ودوا بینرا، چونكه كریستیانه‌كان كه له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنرابوو، سه‌ر و ماڵیان به ته‌واوه‌تی كه‌وتبووه به‌ر مه‌ترسییه‌وه‌و رۆژانه هێرشی تیرۆریستان نه‌ك ته‌نیا له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن گرووپه عه‌ره‌بییه توندڕه‌وه‌كانی تریشه‌وه ده‌كرایه سه‌ریان و ماڵ و مه‌زارگه‌یان خاپوور ده‌كرا، ته‌نیا شوێنێك كه ده‌یانتوانی په‌نای بۆ ببه‌ن و به ئارامی تێیدا بحه‌وێنه‌وه، هه‌رێمی كوردستان بوو كه هه‌ر زوو باوه‌شی بۆ گرتنه‌وه‌و داڵده‌ی دان و رێز‌و حورمه‌تی لێگرتن و مۆڵه‌تی بۆ ڕه‌خساندن كه به ئازادی ژیان و ئه‌ركه ئایینیه‌كانی خۆیانی تێدا جێبه‌جێ بكه‌ن.
هێزی ڕه‌ش و توندڕه‌وی دژه مرۆڤ، له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به هه‌زارانی لێ ده‌ربه‌ده‌ر كردن و ده‌یان و سه‌دان كه‌نیسه‌یان له شاره جیاجیاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت كردن، ئه‌مه له‌كاتێكدا ژماره‌ی كریستیانه‌كانی عێراق پێش رووخانی ڕژێم نزیكه‌ی (1.5) یه‌ك ملیۆن و نیو بوو، ئێستا ته‌نیا نزیكه‌ی (250) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زاریان ماوه به‌پێی راپۆرتی خودی (ئه‌نجوومه‌نی) مافی مرۆڤ له عێراق كه له ساڵی 2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه رۆژانه ڕوو له كه‌مبوونه.
كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌مڕۆ زۆر له‌و ژماره‌یه‌ش كه‌مترن، ئێستا ژماره‌ی كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئاماری كاروباری كریستیانه‌كان له هه‌رێم كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه به ده‌ورووبه‌ری (300) سێ سه‌د هه‌زار مه‌زه‌نده ده‌كرێ و ژماره‌ی كه‌نیسه‌كانیش به (240) كه‌نیسه كه رۆژانه له زیادبووندایه كه له باشترین شوێنی شاره‌كانی هه‌رێمدا بۆیان بنیات ده‌نرێت.
كه‌چی تازه به تازه تاقمێك به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی بابلیۆن) ده‌یانه‌وێت به چه‌ند داوایه‌كی بێ سه‌روبه‌رو دوور له ڕاستییه‌وه ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه دێرینه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبووان، شه‌هیدان (شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی) و (مار شیمۆن) به فیتی ده‌ره‌كی و به مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێڕی تێك بده‌ن و هه‌رێمی كوردستان به سه‌رووی عێراق ناوزه‌د بكه‌ن و گونده كریستیانه‌كانی نێو هه‌رێم به داگیركراو!! له قه‌ڵه‌م بده‌ن كه دیاره به پاڵپشتی كێ و بۆ كێ ئه‌م داوا ناڕه‌وایانه ده‌كه‌ن.
ئێمه له‌كاتێكدا دڵنیایین له هه‌ڵوێستی برا كریستیانه‌كان كه هه‌رگیز بڕوا به‌و جۆره بانگه‌شه دوور له عه‌قڵانییه ناكه‌ن و پشتگوێی ده‌خه‌ن هاوكات به‌و تاقمه سه‌رلێشێواوه‌ش ده‌ڵێین: پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی نێو هه‌رێم، یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی ئێمه‌و برا كریستیانه‌كان، و ته‌واوی پێكهاته جیاجیاكانی هه‌رێم كه پێكه‌وه ده‌ژین و هه‌میشه هاوكاری یه‌ك ده‌بین، ئه‌م ده‌نگه نه‌شازانه‌ش هه‌رگیز ناتوانێت پێكه‌وه‌ژیانی ئارام و ئاشتیانه‌ی سه‌دان ساڵه‌ی هه‌رێم و پێكهاته‌كانی له‌كه‌دار بكات، چونكه واقیعی دۆخی برایانی كریستیان له هه‌رێم هێنده ئاشكرا‌و دروسته كه قه‌داسه‌تی (پاپا) وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی پێكه‌وه‌ژیان باسی لێوه ده‌كات.




