٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی -م پێگەیشت، کە جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی، خزمەتی دۆزی گەل و وڵاتی کردووە.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و شاعیر و هونەرمەندە هاوڕێکانی دەکەین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. 

إنا لله وإنا إلیه راجعون

 

مسعود بارزانی

1ی ئەیلوولی 2023ی زایینی

هەواڵی پەیوەندیدار