له حه‌فتا و حه‌فته‌مین ساڵیادی، نووسین به شێوازێكی جیاواز ده‌رباره‌ی پارتیمان

فازڵ میرانی
نامه‌وێ ئه‌و بابه‌تانه ده‌رباره‌ی پارتیمان بنووسم كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی خۆمان ده‌یزانن، رێكه‌وت و شوێنی دامه‌زراندنی كه له ساڵی 1946 بوو و یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی له به‌غدای پایته‌ختی پاشایه‌تی عیراق به‌سترا و هه‌لبژاردنی یه‌كه‌م سه‌رۆكی مه‌لا مسته‌فای بارزانی كه ئه‌وكات په‌نابه‌ر بوو له یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران". ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌شم باس كرد ئه‌وه ته‌نها بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه بوو، به تایبه‌ت كه ناونیشانێكمان له حیزب‌دا هه‌یه ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌یه‌ك (جه‌نگاوه‌رێك)ی و یه‌كێك له كادیرهكانیمه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رۆژی دامه‌زراندنیدا بۆ ئه‌م ساڵیاده ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم، داوا له نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌م ئه‌م وتاره بگوازێته‌وه سه‌ر ئه‌و زمانانه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژین و تێكه‌ڵاویان بووین و چارهنووسهكانمان داڕشت و داهێنا و ئه‌وانی دیكه كاره‌ساته‌كانیان به‌سه‌ردا هێنا، ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی نه‌یانتوانی كاروانمان كاروانی هێز و توانای جاره‌های جاری ئاسایی بوه‌ستێنن، كه له‌ناویدا هه‌مه‌ڕه‌نگی نه‌ژادی و فیكری توابۆوهو مسته‌فا بارزانی رێگای بۆ بڕی، پێویسته له سه‌ر هه‌ر ئازادیخوازێكی خێری بۆ كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بوێ، به روحییه‌تی مسته‌فا بارزانی خه‌بات بكات بۆ گه‌ره‌نتیكردنی رووه راسته‌كه. سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ركردایه‌تییه‌كی وشیاره، به‌رده‌وام پێش سه‌رده‌می خۆی كه‌وتووه" به‌ڵام واقیعبینه له كاره‌كانیدا و پێش رووداوه‌كان ناكه‌وێت بۆیه ئه‌وانی دیكه به زه‌حمه‌ت لێی تێده‌گه‌ن، به‌ڵام هێز و توانای هه‌یه بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیار ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه هه‌بوو. به‌ڵێنمان داوه‌و به‌رنامه‌ی پارتیمان خستۆته نێو به‌ڵێنه‌كه‌مان كه هه‌موو هێز و تواناكانمان كۆكه‌ینه‌وه بۆ رۆژی یه‌كلاكردنه‌وه، بۆیه بواری ئه‌وه نه‌ماوه كه‌سێك بێت خۆی به میزاجی خۆی خهیاڵپڵاوهكانی سه‌ركردایه‌تی تاك خۆی به‌سه‌ر میلله‌تانی عیراقدا بسه‌پێنێت. رۆژێك له رۆژان له به‌رامبه‌ر خوا و ویژدان و میلله‌ت و مێژوو به شه‌رمه‌زاری نه‌وه‌ستاوین و ناوه‌ستین ده‌رهه‌ق نرخی ئه‌و قوربانیانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان داویه‌تی، چونكه نرخی قوربانیدان ژیان و گوزه‌رانێكی باشتره، دادپه‌روه‌رییه، یه‌كسانییه، ئازادی و ئاشتییه. دیموكراسیمان په‌یڕه‌و كرد و كارمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له ناخی خه‌ڵكدا بییسهپێنین، به‌ڵام بونیادنانی دیموكراتییه‌ت له خاكی بیرێك كه له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌ی دیموكراتییه‌ت گه‌شه‌ی كردبێت ئه‌سته‌مه به‌ڵام موسته‌حیل نییه، بۆیه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌تانی ئازاد نابنه میلله‌تی پێشڕه‌و و پێشه‌نگ له گۆڕپانی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌گه‌ر دواكه‌وتوویی و جه‌هاله‌تی خۆی به زانست و زانیاری و گۆشه‌گیری به تێكه‌ڵاوی و توندڕه‌وی به قبوڵكردن نه‌گۆڕێت و بیری ده‌ستاوده‌ستكردنی حوكمڕانی په‌یڕه‌و نه‌كات له بڕی تاكڕه‌وی له حوكمڕانیدا‌و، گۆڕینه‌وه‌ی رۆله‌كان لێك جیاكاتهوهو نابێ بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده تێكه‌ڵاوی هه‌مه‌چه‌شنی مرۆڤایه‌تی و هه‌مه‌جۆری وجوود بكات. بۆیه و بۆ ئه‌وانی دیكه‌ش، كاری ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و له‌ناو حیزبیشدا چه‌نده‌ها ئه‌وه‌نده بوو به قه‌د رێڕه‌وه‌كانی ژیانی میلله‌ته‌كه‌مان، سه‌یركه‌ن و له شۆڕشی ئه‌یلوولدا بكۆڵنه‌وه، ده‌بینن كه نه‌ك ته‌نها هه‌مه جۆره‌ی میللی له خۆگرتووه، به‌ڵكو كار له سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی هێزه میللییه‌كان كراوه‌و كرا به كان بۆ ئه‌وه‌ی خوێن به‌م كۆمه‌ڵگایه ببه‌خشێت كه هه‌مووی زۆرینه‌ی جه‌نگاوه‌ر بوو له پێناو سبه‌ی كوردستان و پاشه‌رۆژی كه سه‌ربازه‌كان له ساتی له‌خۆباییبووندا و به خه‌یاڵی ده‌سته‌ڵات كه به مودێلی كوده‌تاكان به‌ده‌ستیان ده‌هێنا و له ناوچه‌كه‌دا باو بوو، هه‌وڵیان ده‌دا له ناویبهرن. له 16 ئابی 1946وهو تاكو 16ی ئابی ئه‌م ساڵ، وێنهیێكه له رووبارێك له به‌ها و كردار كه به‌رهه‌م و به‌ری هه‌ردوو لێوارهكهی وایكردووه میلله‌ت ئاهه‌نگی بۆ بگێڕێت نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رووداوێكی حیزبی. شۆڕشی ئهیلوول رۆژی ئاهه‌نگێڕانی حیزبی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه دروستكراوی میلله‌ته و بارزانی سه‌ركردایه‌تی كردووه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێراترین و به‌هێزترین و سه‌ره‌تاترین بزووتنه‌وه بوو به‌ڕووی عهسكهرتارییهتهوه وه‌ستا كه ده‌یویست گه‌لانی عیراق ده‌سته‌مۆ بكات بۆ هه‌ندێ مه‌به‌ستی دوور له مافی ژیان و هه‌ڵبژاردن، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر سه‌ربازیی پێویستیش بێت، به‌ڵام ژیانی مرۆڤایه‌تی نه به سه‌ربازیی بوونه و نه سه‌ربازگه و نه هه‌مووی شه‌ڕ و جه‌نگه، بۆیه‌ش چۆن ده‌بێ ئه‌گه‌ر بیری سه‌ركرده‌ی وڵات له بیرۆكه‌ی ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز تێپه‌ڕ نه‌كات؟ رژێمهكانیشمان تاقیكردنه‌وه‌و بینیمان چۆن وێنه‌كه ده‌شێوێندرێت و دۆخه‌كه به بۆردومان و گۆڕی به كۆمه‌ڵ كۆتایی پێدێت. پارتیمان له‌دایك نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی هاوچه‌شنی حه‌ره‌كاتی سه‌ربازی ده‌ركه‌وێت، ئێمه جه‌نگمان به‌سه‌ردا سه‌پێندار و كه چه‌كمان كرده شان به مه‌به‌ستی به‌رگریكردن بوو هێڕشبردنه سه‌ر ئه‌و هه‌موو سه‌رباز و ئه‌منییه بووه كه زهویهكانمانی كرده كێلگه‌ی مین و بۆمب و گازی ژه‌هراوی به‌سه‌ر میللهتهكماندا رژاند و هه‌زارانی له رۆڵه‌ی میلله‌ته‌كه‌مانی به‌ره‌و زینده به‌چاڵكردنی به كۆمه‌ڵ برد و، كاری بۆ په‌رته‌وازه‌كردن و لێكترازانی خێزان و تاكی كۆمه‌ڵگاكه‌مان كرد و هه‌وڵی دا نه‌فس نزم و لاوازه‌كان به مالی میلله‌ت به‌ره‌و خۆی رابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته دژی چینی خۆی، دواتر گه‌مارۆی داین دوای ئه‌وه‌ی ناچاری كردین په‌نا بۆ په‌نابه‌ری به‌رین و زه‌وی و ئاو و سه‌روه‌ری فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌فه‌رمان پێ ببات. ئێمه شارستانیین و له سه‌ختترین ساتدا كارمان بۆ به‌رده‌وامی شارستانییه‌ت و رفتار و به‌های به‌رزی مرۆڤایه‌تی كردووه، چونكه ئه‌خلاقی بارزانی و پارته‌كه‌ی رێگه‌ی نه‌ده‌دا رفتاری نامرۆڤانه له‌گه‌ڵ دیل بكه‌ین یان هه‌وڵده‌ین زیان به دامهزراوهیێكی خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی بگه‌یه‌نین كه په‌یوه‌ندی به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه. كارمانكرد و هه‌موو هه‌وڵێكمان دا بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌كانی به‌رگریمان هاوشێوه‌ی هێڕشهكانی دوژمن نه‌بێت، چونكه قه‌له‌م و مامۆستا و ده‌رمان و منداڵیی و خۆراك و هونه‌ر و ئایینه‌كان و هه‌مه‌جۆری هه‌موو دۆسیه‌ی كاربوون بێ به‌سه‌ردا سه‌پاندن و تێكه‌ڵاو ببوون و زۆره‌ملێ یان ده‌سته‌بژێری بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان نه‌خۆشی دوژمنكاری له دوژمنه‌كه‌مان نه‌گرته‌وه ئه‌و دوژمنكارییه‌ی كه رژێمه‌كان دروستیان كرد له هه‌ندێ چینی میللی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی تووشی تاوانی بكات و تێوه‌ی بگلێنێت. شازده‌ی ئاب گوڵانی شۆڕشه دوای نسكۆ و خیانه‌تكاری، شازده‌ی ئاب رێككه‌وتنی ئاداره كه ویستمان بڕیاربه‌ده‌ستان له‌میانیدا دوورتر له لووتی خۆیان یان به‌رپێی خۆیان ببینن و په‌نا بۆ ئاشتی به‌رن له بری فرت و فێڵ و خۆدزینه‌وه كه ته‌نها كاولی و ماڵوێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا. پارتیمان كه جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر خاكی كوردستانی پارچهكراودا، درێغی له لایه‌نی سیاسی و نیشتیمانیی ناكات و هیچ جار كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه‌و هه‌رچه‌نده منه‌تیش نییه كه سووره له‌سه‌ر پاراستنی سه‌لامه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان له‌و پارچانه هه‌رچه‌نده حكومه‌ته‌كانیان چوونه‌ته قۆناغێكه‌وه كه هه‌ڵس و كه‌وتی نادادپه‌روه‌رانه له‌گه‌لیاندا ده‌كات و ته‌نانه‌ت مافی هاوڵاتیبوونیشیان پێ ره‌وا نابینێت و له هه‌ڵسه‌نگاندنیش پله‌ی هه‌ره نزمیان پێ ده‌به‌خشێت. شازده‌ی ئاب راپه‌ڕینه و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستانه و، بونیادنان و كاری به‌رده‌وامه بۆ به‌خشینی ژیانێكی به‌هێزتر به جومگه‌كانی كه نه‌بوون یانیش وێران و زۆر كه‌م بوو. سه‌یری به‌ڵگه و گه‌واهییه تاكی و ده‌سته جهمعییهكان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببینن و حوكم له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه ئێمه رێنمایی و وهسیهتنامهكانی بارزانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و، ژیان له كوردستان و عیراق چۆن بوو و چیی به‌سه‌ر هات دوای ئابی 1946. سه‌یری به‌رهه‌می كرداره‌كانمان بكه‌ن كه ئێمه به‌و كه‌ره‌سته ساده و ساكاره به‌رهه‌ممان هێناو ئه‌وانی دیكه به هه‌موو داهاتی وڵات چی‌یان كردووه. سه‌یریكه‌ن كوردستان چۆن بوو دوای راپه‌ڕین و ئێستا چۆنه، ماوه‌كه چه‌نده و كێ بوو ئه‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌ی ده‌خسته به‌رده‌م پێشڤه‌چوونه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گوناهه‌كانی خۆیمان پێ بسڕێته‌وه. پارتی، بارزانی به‌غیلی نه‌كردووه نه به ژیان و نه به توانا بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانێك دروستبكات كه هاوڵاتیان ئاهه‌نگی بۆ بگێڕن، چونكه ئێمه له‌وانه نین شته‌كان وه‌كوو خۆی نه‌بینین و ئه‌و رووداوانه تۆماربكه‌ن كه ریكلام و پروپاگنده له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تری ده‌كه‌ن و دواتر له‌گه‌ڵ دروستكه‌ره‌كانی دهتاوێنهوهو ون ده‌بن. په‌یامی بارزانی بۆ بونیادنانی مرۆڤی كورد هیچ كون و قوژبنێكی نه‌هێشتووه سه‌ری پێدا نه‌گرتبێت و ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه كه سوودی بۆی هه‌بووبێت هه‌ر له كاتی له‌دایكبوونییه‌وه تاكو هه‌موو قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ژیانی به سه‌رپه‌رشتیكردن و ئاماده‌كردن و له‌خۆگرتن له شوێنی به‌رهه‌مهێنان و هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا جێگای بایه‌خی كاری ئێمه‌ن. شازده‌ی ئاب جوولهیێكی عیراقی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه، كوردستانی كرده شوێنێكی ئارام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به دوای په‌ناگه‌ی ئارام و یاساییدا ده‌گه‌ڕێن و، كوردستانی كرده پهناگهیێك بۆ برایه‌تی رووگهیێك بۆ كاركردنی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئه‌وه‌ی باسكرا كورته‌یه‌ك بوو له به‌شێكی بچووكی كاروان و رووداوه‌كانی ئه‌م پارته، ئه‌و پارته‌ی ئامۆژگاری ئه‌ندامان و لایه‌نگران و هاوڕێكانی ده‌كات كه زانست وه‌كوو چه‌ك به‌كاربێنن و ره‌وشت به‌رزی و رفتارچاكی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وه‌كوو روح و فیداكاری له پێناو ئه‌وانی دیكه وه‌كوو هه‌ڵوێست. پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندن له سه‌رۆكمان به‌ڕێز مسعود بارزانی ده‌كه‌ین كه ئه‌م یاد و رۆژه هه‌مان یادی له‌دایكبوونییه‌تی. دروود بۆ یادی هه‌میشه له به‌رچاو مه‌لا مسته‌فا بارزانی و هه‌میشه زیندوو ئیدریس بارزانی، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی گیانی خۆیان بۆ كورد و كوردستان به‌خت كرد. شكۆ‌و به‌رزی بۆ روحی شه‌هیدان و قوربانیانی میلله‌ت و پارته‌كه‌مان له پێشمه‌رگه و سه‌ركرده و ئه‌نفالكراوان و قوربانیانی به‌ندیخانه و ئه‌شكه‌نجه‌دان و راگواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ له بارزانی و فه‌یلییه‌كان. سوپاس و پێ‌زانین بۆ براده‌رانی میلله‌ته‌كه‌مان له هه‌ر كوێیه‌ك بن، ئه‌و براده‌رانه‌ی هاوڕێیهتیمانیان هه‌ڵبژارد له‌كاتی وه‌ستان له دژی سته‌م و پروپاگنده‌ی به درۆ به مه‌به‌ستی گه‌مارۆدانمان و دوورخستنه‌وه‌مان له هه‌ر كه‌سێكی هاوسۆزمان. ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به رۆڵه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و رێباز و قوتابخانه‌یه بین كه بارزانی دایمه‌زراند و بووه قیبلهتگا. پیرۆزه له هه‌موو ئه‌ندامانی پارتیمان و ئه‌و خوشك و برایانه‌ی كه تاكو ئیستا له ئه‌رك دان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی خانه‌نشینی و پشوودانیان دوای ماندووبوونێك، هه‌ڵبژارد. با بمێنێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانه‌كه‌ی و حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی كه درێغی ناكات له پێشكه‌شكردنی هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌ك بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و له پێناو زامنكردنی رۆژێكی گه‌شتر و باشتر.




